چۆن داواکاری پێشکەش دەکەیت

پێوەرەکانی شایستەبوون

پێش دەستپێکردنی داواکارییەکەت، سەرەتا بزانە شایستەیت:

icon
١

پێویستە هاوڵاتی کوردستانی بیت و تەمەنت لەنێوان ٢١ بۆ ٦٠ ساڵ بێت.

icon
٢

نابێت لە هیچ دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرابیت.

icon
٣

پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەتدا، بزنسەکەت بە لایەنی کەمەوە ١٢ مانگ کاری کردبێت.

icon
٤

دەبێت شوێنی بزنسەکەت لە هەرێمی کوردستان بێت.

icon
٥

پێویستە بزنسەکەت کەمتر لە ١٠٠ کارمەندی هەبێت.

icon
٦

دەبێت کارەکەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت و ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) و ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN) هەبێت.

icon
٧

ئەگەر بزنسە کشتووکاڵیەکەت یان کارگەکەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار نەکراوە، ئەوا پێویستە تەنها ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) بەدەست بهێنیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

icon
٨

تەنها یەکجار دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.

زانیاری و بەڵگەنامەی پێویست

پێویستە هەموو بزنسەکان ئەم زانیاری و بەڵگەنامانەی خوارەوە دابین بکەن:

  • ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN).
  • بەڵگەی وەک ڕەچەتی پارەدان، پشکنینی بانکی، خاوەنداریی موڵک یان هاوشێوە، کە دەیسەلمێنێت بزنسەکەت ١٢ مانگە چالاکە.
  • کارتی نیشتیمانی بەڕێوەبەری گشتی، کارتی زانیاری بەڕێوەبەری گشتی، پاسپۆرت (مەرج نیە).
  • ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN) بۆ بزنسی کشتووکاڵی پێویست ناکات.

ئەگەر تۆ خاوەنی بزنسێکی کشتوکاڵیت، پێویستە ئەم زانیاری و بەڵگەنامانەی خوارەوە دابین بکەیت:

  • ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN).
  • نامەی پشتگیری لەبەڕێوەبەرایەتی کشتووکاڵی ناوچەکەتەوە.
  • بەڵگەنامەی گرێبەستی بەکڕێگرتن یان خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی.
  • ناسنامەی سەندیکای جووتیاران (مەرج نیە).
  • کارتی نیشتمانی خاوەن پشکەکان (هاوبەش)، کارتی زانیاری خاوەن پشکەکان (هاوبەش)، پاسپۆرتی خاوەن پشکەکان (هاوبەش) -مەرج نیە.

ئەگەر تۆ خاوەنی کارگەیەکیت، پێویستە ئەم زانیاری و بەڵگەنامانەی خوارەوە دابین بکەیت.:

  • ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN).
  • بەڵگەی تۆماری کارگەکەت کە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە دەیسەلمێنیێت کارگەکەت تۆمارکراوە و چالاکە.
  • هەر گرێبەست و ڕێکەوتنێکی خاوەندارێتی یان بەکرێگرتنی زەوی و زارت هەیە کە بۆ چالاکی کارگەکەت بەکاری دەهێنیت.
  • دواهەمین پسوولەی پارەدانی کارەبای حکومیت بۆ چالاکی کارگەکەت.
  • کارتی نیشتمانی خاوەن پشکەکان (هاوبەش)، کارتی زانیاری خاوەن پشکەکان (هاوبەش)، پاسپۆرتی خاوەن پشکەکان (هاوبەش) -مەرج نیە.
  • هەروەها دەربارەی بڕی قەرز و مەبەستی قەرزەکە پرسیارت لێدەکرێت.
  • پارێزەر دەتوانێت بەناوی خاوەن کارەکانەوە داواکاری پێشکەش بکات ،بە مەرجێک بریکارنامە ، ناسنامەی ڕاستەقینە (ناسنامە و پاسپۆرت)، زانیارییە پێویستیەکانی تر دابین بکەن.
  • گرنگە زانیاری وردو درووست دابین بکەیت و مەترسی شایستەنەبوون نەکەیت.

زانیاری زیاتر

UEN چییە؟

ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا دەدرێتە ئەو بزنسانەی کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمارکراون.

ئەگەر پێشتر کۆمپانیاکەتان تۆمار کردووە بەڵام ژمارەی بازرگانیی بێهاوتاتان نییە، ئەوا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەت بکە ژمارەکە بەدەست بهێنە.

بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا سەردانی نزیکترین فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەت بکە.

ئەگەر هەرگیز کۆمپانیاکەتان تۆمار نەکردووە، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین تۆمار بکەن.

کۆمپانیاکەتان تۆمار بکەن.

UPN چیە؟

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا ژمارەیەکە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دەدرێتە هەر تاکێکی دانیشتووی سنووری هەرێمی کوردستان.

ئەگەر ژمارەی کەسیی بێ هاوتا ت نییە، پێویستە سەردانی یکێک لە فەرمانگە حکومیەکان بکەیت بۆ بەدەستهێنانی. پێویستە ناسنامەی نیشتمانی و پاسپۆرتەکەت لەگەڵ خۆت ببەیت.

ئەگەر بەم دواییە مۆڵەتی شۆفێریەکەت نوێکردوەتەوە ، ئەوا ژمارەی کەسیی بێ هاوتات هەیە.

بازرگانی کشتوکاڵی

بازرگانی کشوکاڵی ئاماژەیە بۆ چالاکی بازرگانی کە بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردن و دابەشکردن و توێژینەوەو داراییکردن و بەبازاڕکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت. وەک دانەوێڵە، ئاژەڵ و بەرهەمی دیکەی پەیوەندیدار.

بۆ ئەوەی شایستەی گەشانەوە بیت

پێویستە بازرگانی کشتووکاڵی لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان تۆمار کرابێت و ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دابین بکات.