داواکاری
داواکارییەکەت لە ماڵپەڕی گەشانەوە پێشکەش بکە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی قەرزی بەردەست دابین دەکات بۆ هەر بزنسێکی هەلبژێردراو بە بێ هیچ بارمتەیەک (ڕەهن)
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەندی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات بە ڕسوماتی کارگێڕی % ٢ و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (ڕەهن) لەسەر قەرزەکان. قەرزەکان لە لایەن بانکی تایبەتی (بانکی جیهان) دابین دەکرێن کە .هاوکاری پڕۆژەکەیە
بزنسە بەشداربووەکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ڕاوێژی تایبەتەوە لە لایەن شارەزای ناوخۆیی و بیانیەکانی ڕێکخڕاوی کارسازی هاوبەش (Top Mountain) بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارە بازرگانییەکانی سوودمەندبووانی پڕۆژەکە. هەروەها سوودمەندبووان هاوکاری دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژماری بازرگانی بانکی.
لەسەرەتاوە تاوەکو پەسەندکردنی قەرزەکە، پڕۆسەکە نزیکەی ٦ مانگ دەخایەنێت
داواکارییەکەت لە ماڵپەڕی گەشانەوە پێشکەش بکە
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پشکنین بۆ شایستەبوونی بزنسەکەت دەکات
رێکخراوی کارسازی هاوبەش باشترین ٢٥ بزنسەکان هەڵدەبژێرێت و ئامادەیان دەکات بۆ پاڵپشتی دارایی
بانکی هاوبەش هەڵسەنگاندنی دارایی بۆ بزنسەکەت دەکات
خەرجکردنی قەرز لەلایەن بانکی هاوبەشەوە